شازاده‌یه‌كی سعودیه به یه‌ك ملیار دۆلار ئازاد كرا
وێستگه نیوز -
چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی رایانگه‌یاند كه شازاده متعه‌ب بن عه‌بدوڵا وه‌زیری پـێشووی پاسه‌وانی نیشتمانیپاش ئه‌وه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری داوه‌ته ده‌وڵه‌ت، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی سعودییه ئازادكراوه.
هه‌ردوو ئاژانسی بلومبێرگ و فڕانس پـرێس بڵاویان كرده‌وه كه سه‌رچاوه حكومییه‌كان له عه‌ره‌بستانی سعودیـیه هه‌واڵی ئازادكردنه‌كه‌یان پشـتڕاستكردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها كه‌سانی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌كانه‌وه به‌م بۆنه‌یه‌وه پـیرۆزبایـیان ناردووه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی سعودیه هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
شازاده متعه‌ب له‌گه‌ڵ زیاتر له 200 شازاده و كه‌سایه‌تی سیاسی و به‌رپرسی باڵای سعودی له 4 ی ئه‌م مانگه‌دا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌سـتگیركران كه له‌نێویاندا ملیاردێر شازاده وه‌لید بن ته‌ڵاڵ هه‌یه.
شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیـیه‌كه ده‌كات، پـێشتر له چاوپـێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز وتی: "سه‌دا 95ی ئه‌وانه‌ی ده‌سـتگیركراون و گه‌نده‌ڵیـیه‌كانیان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه ئاماده‌ن سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵام سه‌دا 4یان پـێیان باشه دادگا كه‌یسه‌كانیان یه‌كلابكاته‌وه".
وتیشی: "سه‌دا 1یان سه‌لماندوویانه گه‌نده‌ڵیـیان نه‌كردووه"، باسی له‌وه‌ش كرد له ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌ودایانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاره‌كان ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر هه‌یه نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه.
PM:08:06:29/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت