ناتانیاهۆ: مه‌رجی حه‌ماس بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه به‌رامبه‌ر دیله‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له كاتێكدا گفتوگۆكان له قاهیره به‌رده‌وامن و شاندی حه‌ماس له‌وێ ئاماده‌ن بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل لێدوانی دژی دا و ده‌ڵێت: "مه‌رجی حه‌ماس بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه به‌رامبه‌ر دیله‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له وتاره‌كه‌یدا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌ت ناتوانێت داواكارییه‌كانی حه‌ماس بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه قبوڵ بكات.
بنیامین ناتانیاهۆ پێیوایه كه "قبوڵكردنی مه‌رجه‌كانی حه‌ماس واتای مانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له‌ده‌سه‌ڵاتدا و ته‌سلیم بوون به ئێران ده‌گه‌یه‌نێت".
گوێڕایه‌ڵی بۆ حه‌ماس
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ره‌تیده‌كاته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێشووی غه‌ززه، "ئه‌مه ئاسانكاری بۆ كه‌تیبه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كات تا له حه‌شارگه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه و دووباره ده‌سه‌ڵات له كه‌رتی غه‌ززه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و ژێرخانی سه‌ربازی بنیات بنێنه‌وه".
دووپاتیكرده‌وه كه "پابه‌ندبوون به‌م جۆره داواكاریانه رێگا بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئیسرائیلییه‌كان له شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری غه‌ززه و له باشوور و له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا خۆش ده‌كات".
هاوكات پێی وابوو كه "رازیبوون به داواكارییه‌كانی حه‌ماس مانای هێرشێكی دووه‌می هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه له 7ی تشرینی یه‌كه‌مدا ڕوویدا، مه‌سه‌له‌ی كاته و هیچی تر نییه".
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئیسرائیل ئاماده‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی شه‌ڕ له غه‌ززه بوه‌ستێنێت له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی دیله‌كان.
حه‌ماس پابه‌نده به ههڵوێستهكانهوه
له هه‌مان كاتدا حه‌ماس داواكارییه‌كانی پێشووی دووپات كرده‌وه كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ باكووری كه‌رتی غه‌ززه و كۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌كه بۆ یه‌كجاره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری میسر، قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا، بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه، چه‌ند مانگێكه له پشت په‌رده‌وه به‌رده‌وامه.
هێشتا نزیكه‌ی 129 بارمته‌ی ئیسرائیلیمان له غه‌ززه هه‌یه، له كۆی نزیكه‌ی 250 بارمته كه له 7ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، له‌كاتێكدا به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئیسرائیل 35یان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
PM:05:42:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت