رۆژههڵاتی كوردستان تهنیا له چوار رۆژدا چوار پیاو خۆیان كوشتووه
خۆکوشتن لە حاڵەتەوە بوەتە دیاردە
وێستگه نیوز ـ
لەماوەی چوار رۆژی رابردوو، چوار پیاو لە شارەکانی سنە، سەردەشت و سەقز له رۆژههڵاتی كوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، پیاوێکی 60 ساڵان بە ناوی عومەر محەمەدی، خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هۆی هێناوە.
ئهوهشی وتووه: رۆژی هەینی، سەربازێكی خەڵکی سنە، بە ناوی موحسین بە هۆی جەریمە کران لەلایەن بەرپرسی پادگانی سەقزەوە، خۆی کوشت.
دهشڵێت: "لە هەمان رۆژ، گەنجێکی دیکە بە ناوی سینا خەلیفەزادە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە، هەروەها لە ماوەی رۆژانی رابرردوو، گەنجێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئەسکەندەر محەمەدی، بە هۆی هەژاری و نەداری، خۆی کوشت".
هــ. ر
PM:12:38:11/06/2018
ئهم بابهته 3826
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت