له‌سه‌ر رووداوه‌كانی خۆكوشتن، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داوایه‌ك له هاوڵاتیان ده‌كات
تا دێت حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ناو هاوڵاتیان زیاد دەکات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌م دۆخه‌دا كه قه‌یرانی سیاسی و دارایی به‌رده‌وامه، زیاتر خۆڕاگر بن و په‌نا بۆ حاڵه‌كانی خۆكوشتن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر منداڵان نه‌به‌ن.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایی و دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هاوڵاتیان بێهیوا بوونه‌وه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، بۆیه حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن زیادبوون و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری بۆ سه‌ر لایه‌نی سایكۆلۆژی و ده‌روونی هاوڵاتیانیش دروستكردووه و توندوتیژییه‌كانی سه‌ر منداڵانیش په‌ره‌یان سه‌ند.
ناوبراو داوای له هاوڵاتیان كرد له‌م كاته‌دا زیاتر خۆڕاگر بن و په‌نا بۆ خۆكوشتن نه‌به‌ن، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا جگه له‌خۆیان، ئاسایشی خێزانێك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری بۆ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت، به پێویستی زانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه.
له هه‌فته‌ی رابردوودا دوو پێشمه‌رگه و دوو گه‌نج له شاره‌كانی كوردستان په‌نایان بۆ خۆكوشتن برد، به‌شێكیشیان هۆكاره‌كه‌یان بۆ قه‌یرانی دارایی گه‌ڕانده‌وه، هه‌ر له‌دوو هه‌فته‌ی رابردووه‌وه دوو منداڵ له شاره‌كانی هه‌ولێر و رانیه به‌توندترین شێوه له‌لایه‌ن باوك و دایكیانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دران.
هــ. ر
PM:03:57:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4770
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت