ژنێک خۆی و دوو منداڵەکەی لە نهۆمی پێنجەمی مۆڵێکەوە هەڵدایە خوارەوە

‌خۆکوشتن دیاردە کوشندەکەی کۆمەڵگا

وێستگه‌ نیوز ـ
ژنێک لە پارێزگای گیلانی ئێران، لە نهۆمی پێنجەمی مۆڵێکەوە سەرەتا دوو منداڵەکەی و پاشان خۆشی هەڵدایە خوارەوە.


پۆلیسی شاری ریزوانشاری سەربە پارێزگای گیلان ئاشکرایکردووە، کە ئەو ژنە دوو منداڵی پێنج مانگان و دە ساڵانی هەبووە، سەرەتا دوو منداڵەکەی لە نهۆمی پێنجەمی مۆڵێکەوە هەڵداوەتە خوارەوە و پاش خۆی بەر داوەتەوە و خۆی کوشتووە.

پۆلیس هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامدا ئەو ژنە و منداڵە نۆ مانگانەکەی گیانیان لە دەستداوە، بەڵام کچە تەمەن 10 ساڵانەکەی زیندووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری ریزوانشار چارەسەریی پزیشکیی بۆ دەکرێت.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی جیهانیی تەندروستی، ئێڕان یەکێکە لە سێ وڵاتی جیهان کە زیاترین خۆکوشتنی ژنانی تیادا روودەدات.

هــ. ر


AM:10:18:27/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 44210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو