له مانگێكدا 12 ژن له كوردستانی رۆژهه‌ڵات خۆیان كوشتووه
خۆکوشتن بەردەوام لە زیادبووندایە
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئاماری خۆ كوشتنی ژنانی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كوشتنی پیاوان بڵاوكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 16 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراوه كه 12یان ژن بوون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه: بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوه‌كه‌یان لە ماوەی مانگی بانەمەڕدا 16 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە کە 12کەسیان ژن و چوار کەسیان پیاو بوون.
ده‌شڵێت: "بەپێی ئەم راپۆرتە لە پارێزگەکانی، ئورمیە، سنە و ئیلام، پێنج حاڵەتی خۆکوشتن روویداوە و لە کرماشانیش حاڵەتێکی خۆکوشتن تۆمار کراوە".
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: خۆکوشتنی پیاوان بە بەراورد لەگەڵ مانگی خاکەلێوەی رابردوو نۆ حاڵەت کەمی کردووە، به‌ڵام خۆکوشتنی ژنان سێ حاڵەت زیادی کردووە.
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، لە مانگی خاکەلێوەدا 11 پیاو و نۆ ژن له رێگه‌ی خۆكوشتنه‌وه کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێناوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ده‌ڵێت: "لە مانگی بانەمەڕدا و بە پشت بەستن بە ئاماری رێکخراوه‌كه‌یان، سەرجەم نۆ کەس کوژراون کە حه‌وت کەسیان پیاو و دوو کەسیان ژن بوون".
ئه‌وه‌ش هاتووه: لە پارێزگەکانی سنە و ئورمیە سێ کەس و لە کرماشان دوو کەس و لە ئیلام‌یش کەسێک کوژراوە.
روونیشیكردووه‌ته‌وه: لەمانگی خاکەلێوەدا 11 پیاو و شه‌ش ژن کوژرابوون، کە لە مانگی بانەمەڕدا کوژرانی پیاوان چوار و ژنانیش چوار کەس کەمی کردووە.
هــ. ر
AM:09:03:22/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 4974
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت