پۆلیسی هه‌ولێر: كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
وێستگه نیوز-
پۆلیسی هه‌ولێر خۆكوشتنی كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای شاره‌كه لە رێگەی سرنجی دەرزی لێدانەوە راده‌گه‌یه‌نێت.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، "كاتژمێر 5.30 خوله‌كی رۆژی 19ی ئابی2017 پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به بوونی رووداوێكی مردن له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا.
ده‌شڵێت: "دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو، ده‌ركه‌وت هاوڵاتییه‌ك به ناوی (فائیزه محه‌مه‌د موراد) ته‌مه‌ن 49 ساڵ، كارگوزار بووه له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته ژووری خۆی كه ئێشكگر بووه به (سرنجی ده‌رزی لێدان) كۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت".
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، "ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه و ره‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كرا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه، دادوه‌ر بڕیاریدا به وه‌رگرتنی وته‌ی داواكاری مافی كه‌سی مردوو و شاهیدانی رووداو".
PM:01:21:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4186
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت