دایكی رامین: به‌هۆی سزای كوڕه‌كه‌مه‌وه سێ ساڵه له دۆزه‌خدا ده‌ژێم
شەرافەت زەڕینی دایکی رامین حسێن پەناهی
وێستگه نیوز ـ
شەرافەت زەڕینی دایکی رامین حسێن پەناهی کە مەترسی بەڕێوەچوونی سزای له‌سێدارەدانی كوڕه‌كه‌ی دوای مانگی رەمەزان لە ئارادایە، بە نووسینی نامەیەکی كراوه بۆ فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، داوای لێکردووە کە باسی سێدارەی رامین بباتە سەر مێزی دانووستاندنەکانی لەگەڵ ئێران.
دایكی رامین له سه‌ره‌تای نامه‌كه‌دا ده‌نووسێت: "ئەوە نامەی دایکێکە لە شارۆچکەیکی بچووکی کوردستانی ئێران، نامەی دایکێک کە ھەموو رۆژێ ترس و دڵەڕاوکێ بەری نادا، ھۆکاریش ئەوەیە لە زیندانێکی نزیک لێیەوە دوای مانگی رەمەزان بڕیارە بەشێک لە دڵی لە سێدارە بدرێت. دەزانن واتا چیە؟ کە بیر لەو کارەساتە دەکەمەوە موچۆرکم پێدا دێت و بێزارم لە وشەی سێدارە".
دایكی رامین ده‌پرسێت: "بیستوومە خۆتان دایکن و دوو کچ تان ھەیە کە واتە دەتوانن بۆ تاوێکیش بێ لە دڵەوە بەدوور لە سیاسەت گوێ لە قسەکانم بگرن، من دایکێکی ئازار چێشتووم، سێ ساڵە دەردم ناسیوە و ساڵانێکی زۆرە بە دوای رۆڵەکانمەوەم، ئەو رۆڵانەی کە باسی عەداڵەت و یەکسانی دەکەن و کردوویانە و ھەوڵیان بۆ داوە، بەڵام لێرە ھەموو شتێک قەدەغەیە، ئێمە لە دۆزەخ دا دەژین و ژیانی ئەم ڕۆژانم وەک ئەوەیە کە لە دۆزەخ دا بم".
خاتوو شەرافەت ده‌ڵێت: "رامین حوسین پەناھی کە دڵنیام ناوتان بیستوە و وێنەکەیتان دیوە رۆڵەی خۆشەویستی منە، رامین ھەر ھەڵەیەکیشی کردبێ سزای مەرگ نیە، ئایا ئەوە قسەیەکی ناحەقە کە من ئەیکەم؟ رامین چالاکێکی سیاسیە کە دۆسێیه‌كی سەرانسەر لە درۆی بۆ ساز کراوە و بەو ھۆیەوە نزیکیان کردوەتەوە لە مەرگ".
ده‌شڵێت: "داواکاری من ئەوەیە کە لەم رۆژانەدا کە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران خەریکی قسە و دانووستاندنن داخوازیەک بە داخوازیەکانی پێشووتان زیاد کەن و داوای ھەڵوەشانەوەی بڕیاری لە سیدارە دانی رامین بکەن و لە دادگایه‌کی ئه‌وروپایی دا دادگایی بکەن".
دایكی رامین ده‌شنووسێت: "دەمەوێت بۆ تاوێکیش بێ لە رێگای ئەم نامەیەوە خۆتان بخەنە جێگای ئەو دایکەوە کە چیتر توانای کارەساتی تری نەماوە".
دواجار ده‌ڵێت: "دڵی من و رۆڵەکەم ئەم رۆژانە په‌یوەستە لە یەک و ئەزانم بۆ رۆڵە بچووکەکەم رامین ئەم رۆژانە زۆر ناخۆش و ئەستەمە، مۆتەی سێدارە! دەمەوێ بۆ تاوێکیش بێ لەم ھەستەی من نزیک بنەوە و خۆتان لە جێگای من دابنێن، کارێک بکەن و رێگا نەدەن ئەم کارەساتە روو بدات دڵنیام ئێوە دەتوانن. سەمیمانە تکام ئەوەیە ھەوڵی جدی خۆتان بۆ وەستانی ئەو بڕیارە بدەن و رێگا مەدەن رامین لە سێدارە بدرێت".
پێشتر كه‌مپینی به‌رگریكردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، رایانگه‌یاند، حكومه‌تی ئێران بڕیاریداوه كه له دوای مانگی ره‌مه‌زان رامین حوسێن په‌ناهی له‌سێداره بدات.
كه‌مپینه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو: به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی رامین په‌ناهی راگه‌یاندووه.
كه‌مپینه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه: زانیاری‌یان له رامین په‌ناهییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه و پێی راگه‌یاندوون كه به‌رپرسانی زیندان ئاگاداریان كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه دوای مانگی ره‌مه‌زان له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌مپینی به‌رگریكردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیدا هاتووه: به‌رپرسانی زیندانی سنه هه‌موو رێكاره‌یاساییه‌كانیان بۆ له‌سێداره‌دانی رامین ته‌واو كردووه، ته‌نیا به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زان بڕیاره‌كه وه‌ستێنراوه.
كه‌مپینه‌كه راشیگه‌یاند، به‌رپرسانی زیندان به رامین په‌ناهی-یان گوتووه: هیچ زه‌خت و فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ناتوانن رێگری بكه‌ن له بڕیاری له‌سێداره‌دانی و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
رامین حوسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كورد و خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
دواتر دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به تۆمه‌تی "شه‌ڕ دژی حكومه‌تی ئیسلامی"، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی فشاری نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بڕیاری له سێداره‌دانی راگیرا.
هــ. ر
PM:09:04:25/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 3446
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت