رۆژی له سێداره‌دانی رامین حسێن په‌ناهی راگه‌یه‌ندرا
وێنەی رامین لە ناو خێزانەکەیدا
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، برای رامین حسێن په‌ناهی له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، كه رامینی برای دوای مانگی ره‌مه‌زان له 15ی حوزه‌یراندا (مانگی داهاتوو) له سێداره ده‌درێت.
له ئێستادا كه‌مپینی پشتیوانی كردنی رامین له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهان به‌رده‌وامه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی ده‌كرێت، حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری رامین حسێن پەنایی ئاشكرایكردووه، داوای لە دیوانی باڵای ئێران کردووه بە حوکمی رامیندا بچێته‌وه.
له‌سێداره‌دانی رامین له مانگی حوزه‌یراندا هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو كه تیایدا رامین ده‌ستگیركرا.
رامین له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا به برینداریی له شاری سنه كه‌وته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان، دوای چاره‌سه‌ركردن، فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا.
هــ. ر
AM:08:32:23/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 11310
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت