نوێترین زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی رامین حسێن په‌ناهی

‌رامین حسێن په‌ناهی

وێستگه‌ نیوز ـ
برایەکی رامین حسێن پەناهی، زیدانی سیاسی کورد لە ئێران رایگەیاند، براکەی سەلامەتە و شەوی رابردوو لە سێدارە نەدراوە.


ئەمجەد حسێن پەناهی، لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەشداوە، لەهەر ساتێکدا ئەگەر هەیە رامینی برای لە سێدارە بدرێت و ناتوانن بڕوا بە ئێران بکەن.

جەختیشیکردووەتەوە: تا هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لە سێدارەدانی براکەی بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان بەمەبەستی فشار خستنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران.

پێشتر  رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای راگرتنی سزای لە سێدارەدانی رامین حسێن ‌پەناهی کردبوو کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی لە دژی دەوڵەت خراوەتە پاڵ.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئاسەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی رامین حسێن ‌پەناهیییەوە دیارە و سزای لە سێدارەدانەکەشی کەمتر لە یەک کاتژمێردا پەسەند کراوە، لە کاتی لێکۆڵێنەوەشدا بێبەشکراوە لە بوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی و مۆڵەتی پێنەدراوە داکۆکی لە خۆی بکات.

هــ. ر


AM:11:02:03/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 5658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو