تانهی پارێزهرهكهی رامین حسێن پەناهی رهتكرایهوه
رامین حسێن پەناهی
وێستگه نیوز ـ
تانەی پارێزەری رامین حسێن پەناهی، تایبهت به سزای له سێدارهدانی ناوبراو کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە راگیراوە، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە رهتکرایەوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو رایگهیاندووه، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی حوزهیرانی 2018، ئەمجەد حسێن پەناهی، برای رامین وێڕای راگەیاندنی ئەو هەواڵە باسی لە بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی ناوبراو دوا مانگی رەمەزان کردووە.
رامین حسێن پەناهی، له ساڵی رابردوودا لهلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لەم ساڵدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوەچوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامێتی لە حزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە راگەیهندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە رەتکردووەتەوە و پارێزەری ناوبراویش ئەو سزایهی به چاوهڕوان نهكراو و نادادپهروهرانه ناوبردووه.
هــ. ر
PM:11:51:10/06/2018
ئهم بابهته 3298
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت