ئاماری زیانی لافاوهكهی دوێنێی سۆران و رهواندز راگهیهندرا
دیمەنێک لە لافاوەکەی دوێنێ
وێستگه نیوز ـ
بەرگری شارستانی سۆران ئاماری زیانی لافاوەکەی دوێنێی قەزای سۆران و رەواندز و ناوچەکانی دەوروبەری بڵاوکردەوە، كه زیاتر له 125 ماڵ ئاویان تێچووه.
بەپێی ئامارەکە، لەو لافاوەی دوێنێ کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە دروستبوو، 115 ماڵ لە سۆران و 10 ماڵ لە ڕەواندز ئاویان تێچووە، لە چۆمانیش ماڵێک ژێرئاوکەوتووە.
هەروەها بەهۆی لافاو، لە گوندی بناو لە سنوری ناحیهی خەلیفان سێ ستونی کارەبا کەوتنەخوارەوە، لە شارۆچکەی سمیلانیش چوار پردی ئۆتۆمبێل پەکیانکەوت، لەگەڵ زیانگەیشتن بە پرۆژەکانی ئاو و کارەبا.
هەروەها لەو سنوورە دوو مزگەوت بەهۆی لافاوەوە ئاویان تێچووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، پێشبینی ئەوە دەکەن رووداو و زیانی زیاتر لەو سنوورە کەوتبێتەوە، بەڵام تۆمارنەکراون.
هەر بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ سێشەممە، لە هەولێر منداڵێک خنکا و زیانی مادیی بەر چەند گەڕەک و بازاڕێکی هەولێر کەوت.
هــ. ر
AM:08:52:09/05/2018
ئهم بابهته 3922
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت