لافاو لە چەندین شاروشارۆچكەی ئێرانی دا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
جێگری سەرۆكی رێكخراوی فریاگوزاری و مانگی سوری ئێرانی رایگەیاند، چوار كەس بە هۆی لافاوەكانی ئەم دواییە گیانیان لە دەست داوە.


شاهین فەتحی، لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی میهر وتی: "لە دوو رۆژی رابردوو چوار پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەردەبێل، گەیلان و زەنجان رووبەڕووی لافاو بوونەتەوە".

وتیشی: "فریاگوزاری بۆ 12 شارو گوند لە 48 كاتژمێری رابردوو كراوەو 278 كەسیش یارمەتی بە پەلەیان پێگەیشتووە".

فەتحی ئاماژەی بەوەشدا: بە هۆی لافاو چوار كەس گیانیان لە دەستداوە.

هــ. ر


PM:11:44:17/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 5314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو