له تونس به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه لافاو دروستبوو، له میسریش باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز – له وڵاتی تونس به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه لافاو دروستبوو و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیانی گه‌وره به ژێرخانی ئه‌و وڵاته گه‌یشت، له میسریش به‌وهۆیه‌وه باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی تونس "وات" له زاری عه‌قید معز تریعه وته‌بێژی ره‌سمی پاراستنی مه‌ده‌نی رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه ده‌ستی پێكرد له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته لافاو دروستبوو و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
عه‌قید معز تریعه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ناوچه‌ی عیونی ویلایه‌تی قه‌سره‌ینی باكووری رۆژئاوای تونس دوو كه‌س بێسه‌روشوێنبوون و له دۆڵی ئه‌لحناینیه معته‌مه‌دیه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی تونسی پایته‌خت منداڵێكی شه‌ش ساڵان بێسه‌روشوێن بووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تونس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و لافاوه‌وه بێسه‌روشوێن بوون به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی تونس رایگه‌یاند كه له شه‌وانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه تێكڕا 50 ملیمه‌تر باران باریوه زۆرترین باران له ناوچه‌ی قسوری ویلایه‌تی كافی باكووری رۆژئاوای تونس باریوه كه 110 ملیمه‌تر باریوه.
هاوكات بۆ رێگرتن له زیانه‌كانی بارانبارینی به‌خوڕ و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو، مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر باری نائاسایی راگه‌یاند و داوای له سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان كرد رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌یدا مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه بێته‌كایه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
PM:10:45:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 8072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت