به وێنه.. لافاو زیانی زۆری به ئاواره ئێزدییه‌كانی سه‌ر چیای شنگال گه‌یاند
دیمەنێک لە لافاوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی بارانبارینی به لێزمه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 8ی ئایاری 2018، ئاواره ئێزدییه‌كانی سه‌ر چیای شنگال زۆرترین زیانی مادییان به‌ركه‌وتووه و به‌شێكی زۆریان ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی ناوماڵیان له ده‌ستداوه، هاوكات له سۆران و ره‌واندزیش ئاو چووه‌ته 125 ماڵه‌وه و له هه‌ولێریش به‌هۆی لافاوه‌وه منداڵێك خنكا.
به‌هۆی بارانبارینێكی زۆر له‌سه‌ر چیای شنگال به‌شێكی زۆری ئاواره ئێزیدیه‌كانی نیشته‌جێی سه‌ر چیای شنگال (سه‌رده‌شت) زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌سه‌دان خێزان ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناوماڵیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و قونسوڵگه‌رییه‌كان ده‌كات به هانای ئه‌و ئاواره ئێزیدییه‌كانی سه‌ر چیای شنگاله‌وه بچن.
هاوكات بەپێی ئامارەکە، لەو لافاوەی دوێنێ کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە دروستبوو، 115 ماڵ لە سۆران و 10 ماڵ لە ڕەواندز ئاویان تێچووە، لە چۆمانیش ماڵێک ژێرئاوکەوتووە.
هەروەها بەهۆی لافاو، لە گوندی بنا‌و لە سنوری ناحیه‌ی خەلیفان سێ ستونی کارەبا کەوتنەخوارەوە، لە شارۆچکەی سمیلانیش چوار پردی ئۆتۆمبێل پەکیانکەوت، لەگەڵ زیانگەیشتن بە پرۆژەکانی ئاو و کارەبا.
هەروەها لەو سنوورە دوو مزگەوت بەهۆی لافاوەوە ئاویان تێچووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، پێشبینی ئەوە دەکەن رووداو و زیانی زیاتر لەو سنوورە کەوتبێتەوە، بەڵام تۆمارنەکراون.
هەر بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ سێشەممە، لە هەولێر منداڵێک خنکا و زیانی مادیی بەر چەند گەڕەک و بازاڕێکی هەولێر کەوت.
هــ. ر
AM:09:52:09/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 4978
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت