ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر له ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو دڵنیایی ده‌دات
دیمەنی لافاو لەهەرێمی کوردستان بەهۆی بارانبارینەوە.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له شاره‌كه‌یان دوو شوێن هه‌یه كه له كاتی بارانباریندا لافاویان تیادا دروست ده‌بێت و به‌رده‌وامیش تیمیان له‌و شوێنانه‌یه.
بێوار كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، "له شاری هه‌ولێر دوو شوێن هه‌یه كه له كاتی بارانباریندا لافاویان تیادا دروست ده‌بێت ئه‌وانیش پردی سه‌یداوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌نزیك مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی له شه‌قامی 100 مه‌تری، بۆیه هه‌ر كاتێك باران ببارێت ده‌ستبه‌جێ تیمیان له‌و دوو شوێنه ده‌بن".
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی باران بارینه‌وه له شاری دهۆك لافاوێكی گه‌وره دروستبوو به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانی زۆریشی به هاوڵاتیان گه‌یاند.
هــ. ر
AM:10:20:07/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 8890
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت