په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، سه‌رپێچییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بانگه‌شه‌ ئاشكرا ده‌كات


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكرای‌ ده‌كات، له‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ 124 پێشێلكاری‌ تۆماركراون.


ئارام جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌ نیوز رایگه‌یاند، له‌هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی‌ عیراق، له‌ سنووری‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ 124 پێشێلكاری‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانیان تۆماركراون كه‌ به‌شی‌ زۆری‌ سه‌رپێچییه‌كان بریتی‌ بوون له‌ هه‌ڵواسینی‌ فلێكس به‌مادده‌ی‌ لكێنه‌ر و له‌ شوێنی‌ رێگه‌پێنه‌دراو وه‌كو پرد و ده‌زگا حكومی‌ و فه‌رمییه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سه‌رپێچی‌ كه‌ ترساندن و رێگه‌گرتن بوون.

ناوبراو روونیكرده‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌م لایه‌نانه‌ سه‌رپێچییه‌كانیان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ ئه‌نجامداوه‌ (یه‌كێتی‌ 52، هاوپه‌یمانی‌ 21، پارتی‌ 15، شیوعی‌ 14، گۆڕان 12، نه‌وه‌ی‌ نوێ 5، ره‌وتی‌ حیكمه‌ 3، سۆسیالیست 1، تحالف القرار العراقی‌ 1).

رۆژی‌ 14ی‌ نیسان بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ پارێزگاكانی‌ عیراق و 15ی‌ نیسانیش له‌ كوردستانی‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و رۆژی‌ 10ی‌ ئایار كۆتایی‌ دێت، رۆژی‌ 12ی‌ ئایاریش هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقه‌.

هــ. ر


AM:11:17:26/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو