كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی بانگه‌شه‌ له‌ چه‌ند شه‌قامێكی سلێمانی قه‌ده‌غه‌ كرا

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمرۆ قایمقامیەتی سلێمانی چەند رێنمایەکی بۆ رۆژانی بانگەشە دەرکرد و رایگەیاند، کردنەوەی بنکەی بانگەشە لە شەقامەکانی سالم و مەولەوی و پیرەمێرد و تووی مەلیک قەدەغەیە.


ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "داواکارین لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکان پابەندبن بە رێنمایەکانی کۆمسیۆن و بڕیارەکانی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی".

ئەوەشی وت، "پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان نوێنەری خۆیان دیاریبکەن لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەماهەنگی و چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتانەی دێنە بەردەم پرۆسەکە".

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەکی ئەمنی  پارێزگای سلێمانی لە رێگەی لیژنەکانیانەوە دەست دەکەن بە بەدواداچوون بۆ ئەو لایەنانەی کە رێنمایەکان پێشێلدەکەن.

ئەوەشی راگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسیەکان خۆیان بە دوور بگرن و لە هەڵواسینی ئاڵا و لۆگۆکانیان بەسەر تەلی کارەبا و درەخت و ترافیکەکانی شاری سلێمانی.

وتیشی: "هەر قەوارەیەک بیەوێت بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن بکاتەوە دەبێت ڕەزامەندی لیژنەی ئەمنی وەربگرێت".

هــ. ر


PM:02:10:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو