مه‌سرور بارزانی و جەنەراڵ برێتلی بێكه‌ر كۆبوونه‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێشتگه نیوز ـ
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نه‌ڕاڵ برێتلی بێكه‌ر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی عیراق له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عیراق كۆبوونه‌وه‌و تاووتوێی مافه داراییه‌كانی پێشمه‌رگه و ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و ناوچه جێناكۆكه‌كانیان كرد.
لەو دیدارەدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی نیسانی 2018، له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، دوا پەرەسەندەکانی ناوچەکە و بەردەوامیی هەماهەنگی هەردوولا لە جەنگی دژ بە تیرۆر و پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه دوولایەنەکان گفتوگۆیان لەسەر کرا.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپاتی له هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستوور پێشمه‌رگه هێزێكی ده‌ستوورییه و پێویسته ته‌واوی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و مافه داراییه‌كانی بۆ دابین بكرێت.
په‌یوه‌ند به جێبه‌جێكردنی مافه‌كان مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی جێبه‌جێكردووه، له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته مافه ده‌ستوورییه‌كانیشی جێبه‌جێ بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا باس له میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور كرا و ئاماژه به‌وه درا، كه بە چارەسەریی بنەڕەتیی کێشەکان ده‌توانرێت زەمینەی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی لە دەڤەرەکە لەناو ببردرێت.
لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ برێتلی بێكه‌ر، دووپاتی له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان كرده‌وه و رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی له تێكشكاندنی داعش به‌رزنرخاند.
باسكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و میكانیزمی بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هــ. ر
PM:11:44:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت