مه‌سرور بارزانی: پێویسته به‌غدا دان به مافه‌كانی كورد دابنێت
مه‌سرور بارزانی
وێستگه نیوز ـ
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پێویسته به‌غدا دان به مافه‌كانی كورد دابنێت و ده‌شڵێت به‌غدا هیچ بیانوویه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا به‌رپرسانی به‌غدا ئه‌و پرسه‌یان كردووەته پرسێكی سیاسی و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئەمریكی، رایگه‌یاند: "هه‌رگیز خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی لەناو ناچێت و پڕۆسه‌ی ریفراندۆم گرنگ بوو به‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی حكومه‌تی عیراقی ویستی شه‌رعی كوردیان بینی و پێویسته به‌غدا دان به مافه‌كانی كوردا بنێت".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، رایگه‌یاند: "بڕیاری ریفراندۆم كه كورد داویه‌تی تاوان نه‌بووه و ته‌نیا ئاشكراكردنی ویستی كورد بووه، به‌ڵام كاتێك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌و ویسته ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وه رێك پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ده‌كات و له‌پێناویدا دروست بووه".
لە بەشێكی دیكەی ئەو چاوپێكەوتنەدا مه‌سروور بارزانی ئاشكرای كرد: "ئێمە پێش ریفراندۆم قسه‌مان له‌گه‌ڵ زۆر له وڵاتان كرد و هیچ لایه‌نێكیش به‌غداشی له‌گه‌ڵدا بێت دژایه‌تی خۆیان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رانه‌گه‌یاند و ئه‌وان زیاتر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كاته‌كه‌ی هه‌بوو".
له باره‌ی سزاكانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی كه ئێستا له ئه‌مریكایه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ كۆبووەته‌وه، رایگه‌یاند: "راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سزاكانی بەغدا بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، بڕیارێكی ناده‌ستووریانه بووه و نابێت فڕۆكه‌خانه تێكه‌ڵی پرسه سیاسییه‌كان بكرێت".
وتیشی: "ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و كوردیش زۆربه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌غدای قبوڵكردووه، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر بیانوو ده‌دۆزێته‌وه و ئێستا هیچ بیانوویه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌ماوه و ته‌نیا بڕیارێكی سیاسییه و كراوه‌ته به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی ئاشكرای كرد: "له په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبووینەوەو له‌وێ عه‌بادی به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیدا، به‌ڵام پێشتریش به‌ڵێنی له‌وجۆره دراوه و نه‌براوه‌ته سه‌ر و ئێستاش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین عه‌بادی به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته سه‌ر یانیش هه‌روه‌كو رابردوو جێبه‌جێ ناكرێن".
هــ. ر
AM:11:58:26/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت