بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ریفراندۆم، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و عیراق له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه.
دانیشتنی هه‌ردوو لا له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی له هه‌رێم ده‌كرد.
شیروان زرار وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بۆ یه‌كه‌مینجار له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوووه شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كات و له به‌غدا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێت".
شیروان زرار وتی: "به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی كۆمیسیۆنی ئێمه كه له پێنج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێكدێن له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌بێت كه سوپاسه‌وه ئه‌وان قبووڵیان كردووه تۆماری ده‌نگده‌رانی عیراق كه پێشتر داوامانكردبوو پێمان بدرێت و جارێكی دیكه لێكتێگه‌یشتنێكی دیكه و هاوكارییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ست پێبكاته‌وه".
وتیشی: "ئه‌وه جێی دڵخۆشییه، ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ی ئێمه له‌وێ ده‌بن و به فه‌رمی پێشوازیی ده‌كرێن بۆ دوو مه‌به‌ست بۆ پێدانی تۆماری ده‌نگده‌رانی عیراق كه به‌لامانه‌وه گرنگه و رێژه‌یی بایۆمه‌تری له‌سه‌ره و پاكتره تاڕاده‌یه‌ك".
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌رێم ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، ئێمه به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیین كه بڕیاره 12ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت و یاداشتێكی 16 خاڵیمان هه‌یه له نێوان كۆمیسیۆنی ئێمه و كۆمیسیۆنی عیراق بۆ لێكتێگه‌یشتن كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نێوان ئێمه و ئه‌وان واژووكراوه كه ئه‌وان له‌وێ و ئێمه‌ش لێره هه‌ماهه‌نگیی یه‌كتر بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ئه‌وا هه‌ردوولا ده‌توانین سوود له تواناكانی یه‌كتر وه‌ربگرین و ئیش بۆ یه‌ك ئامانج بكه‌ین كه سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه".
سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێم له‌كاتێكدایه له 11ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولی2017 به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند به‌هیچ جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ناكات.
رۆژی 11ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2017 ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی له هه‌رێم ئه‌وانه‌ی كه به "سه‌رپه‌رشتیارانی راپرسییه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلوول" ناوی بردبوون ده‌ركرد.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عیراق له لێدوانێكدا روونی كرده‌وه كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ده‌ركردووه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی.
ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌ش به پێی مادده‌ی 329ی یاسای سزادانی عێراقی بووه.
PM:02:54:25/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت