عه‌لی حه‌مه ساڵح: ببورن خانه‌نشینان، به ده‌نگدان دۆڕاین
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
وێستگه نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان داوای لێبووردن له خانه‌نشینان ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشنیاریان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق به زۆرینه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "بۆ من ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی ناخۆشبوو، ببورن خانه‌نشینان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ به هه‌موو توانایه‌ك كارمان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق، به‌داخه‌وه پشتیوانی پێویستمان نه‌بوو، به زۆرینه پێشنیاره‌كانی ئێمه ره‌تكرایه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌پێی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق موچه‌ی هیچ خانه‌نشینێك له 400 هه‌زار دینار كه‌متر نابێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بۆ په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و سه‌رجه‌م پله تایبه‌ته‌كانیش به چوار ساڵی كاركردن خانشین نابن، هه‌موو كه‌سێك بۆ خانه‌نشین بوون پێویسته 50 ساڵ ته‌مه‌نی كه‌متر نه‌بێت و 15 ساڵه خزمه‌تی كه‌متر نه‌بێت.. به‌داخه‌وه به ده‌نگدان دۆڕاین".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح به‌ڵێن ده‌دات كه "چه‌ندین جاری دیكه پرۆژه پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق".
راشیگه‌یاندووه كه "سبه‌ینێش دیسانه‌وه پێداگیری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت موچه‌ی هیچ خانه‌نشینێك له 400 هه‌زار دینار كه‌متر بێت".
ئاشكراشیكردووه كه "ته‌نانه‌ت پێشنیاری كه‌متركردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كانیش ده‌نگ و پشتیوانی نه‌بوو".
PM:09:07:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 24776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت