یەکەم لێدوانی گۆڕان سەبارەت بە کۆبونەوەکەیان لەگەڵ پارتی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارتی رێكنه‌كه‌وتین".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازیڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌یشتنه مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ماوه‌ی چوار كاتژمێر كۆبوونه‌وه، به‌ڵام لێدوان و راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمییان نه‌بوو.
دواتر وه‌فده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد، دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، شه‌ش خاڵیان داوه‌ته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هیوادارن گۆڕانیش لای خۆیانه‌وه تاوتوێی بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه د.ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "پارتی میكانیزمی بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ش خاڵه‌كه‌ی پێ نه‌بوو، ئێمه‌ش جه‌ختمان له پێنج خاڵه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی كرده‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌میش پێداگیریمان له‌سه‌ر باشكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك كرده‌وه، به‌ڵام بۆ باشكردنی بژێوی خه‌ڵك پارتی به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد كه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت ناكه‌ن و ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه".
بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، د.ئاسۆ وتی "پێمانوتن ده‌بێت بزانین بۆچی په‌رله‌مان په‌كخراوه و روونه له‌به‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو، به‌ڵام ئه‌وان تائێستاش رازی نین هه‌مواری ئه‌و یاسایه بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ رێكنه‌كه‌وتین، چونكه هه‌ردوولا له‌سه‌ر خاڵه‌كانمان سوور بووین".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش كه بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت، د.ئاسۆ وتی "پێمانوتن ریفراندۆم له ئێستادا پێویست نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی له‌بار نییه و مه‌ترسیداره بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان".
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و گۆڕان ده‌كرێت، به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان وتی "نازانین ئاخۆ بۆ داهاتوو كۆده‌بینه‌وه یان نا".
PM:06:29:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 20953
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت