گۆڕان وه‌ڵامی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان دەداتەوە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ كۆبوونه‌وه داوه‌ته‌وه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كۆببنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به وێستگه نیوز دراوه، ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستانیان بۆ كۆبوونه‌وه داوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه بكه‌ن.
رۆژی 12ی ئابی 2017 جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆبووه‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماده‌یی خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی نیشاندا، هه‌مانكات داوای دواخستنی ریفراندۆم و نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان كرد.
چاوەڕوانیش دەکرێت ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بێت.
PM:10:17:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت