عه‌لی حه‌مه ساڵح رەخنە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان دەگرێت
عه‌لی حه‌مه ساڵح
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان باس له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت گۆڕان پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ پڕۆژه‌یه‌كی پارتی، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گفتوگۆ بكات و داهاتی نه‌وت و گاز و دۆسیه‌كانی دیكه بخرێنه لاوه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ده‌ڵێن: سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌کێتی کۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به گۆڕان بڵێت، ده‌چین له‌گه‌ڵ پارتی په‌رله‌مان کارا ده‌که‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ناکرێت گۆڕان بۆ ئه‌م بابه‌ته، که کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه بۆ پرۆژه‌یه‌کی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دابنیشێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "سلێمانی وێرانکرا، ئه‌رێ که‌سێک پێمانبڵێت به‌رهه‌می ئه‌م کۆبونه‌وه هاوبه‌شانه تائێستا چیه؟".
روونیشیكرده‌وه: "داهاتی سلێمانی چی لێهات؟، پاره‌ی پرۆژه‌کان چی لێهات؟، سلێمانی وێران‌کراو بازاڕ‌و که‌سابه‌ت نه‌ما.. به‌پیلانی پارتی و یه‌کێتی به‌رهه‌می نه‌وت و گازی سروشتی بووه به سفر.. دوو ملیار دۆلار دۆڕاون به داناغازو داناغاز داوای 26 ملیاری دیکه ده‌کات له چه‌مچه‌ماڵ.. تکایه پێویستمان به قراری جدیه.. خه‌ڵک هێزی له‌به‌ردا نه‌ما".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ئابی 2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له شاری سلێمانی كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشتر به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو "قسه‌یه‌ك كراوه سبه‌ینێ شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی گۆڕان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بده‌ین گفتوگۆی زیاتر له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام تائێستا ئه‌ندامانی شانده‌كه و كاتی سه‌ردانه‌كه‌ش دیارینه‌كراوه".
هاوكات ئێواره‌ی دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی خۆی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: به زووترین كات سه‌ركرایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵێكی تری نیشتمانی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو.
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه شاندی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازیڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و ماوه‌ی چوار كاتژمێر كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجام كۆتاییهات.
AM:10:07:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت