فراکسیۆنی گۆڕان داوا لە فراکسیۆنی یەکێتی دەکات قۆناغی کۆتایی هاوپەیمانێتییەکەیان رابگەیەنن


وێستگه‌ نیوز- 
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان جارێكی‌ دیكه‌ داوا له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات قۆناغی‌ كۆتایی‌ دروستكردنی‌ ئیئیتیلافی‌ فراكسیۆنه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی ئابی 2017، ئاڕاسته‌ی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كردوه‌ و وێنه‌یه‌كی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: "له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ سه‌روبه‌ندی قۆناغێكی نوێین بۆ ئاسایی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوڕدستان، داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیئتلافی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ته‌واو بكه‌ین و رایبگه‌یه‌نین".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی‌ گۆڕِان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌: "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌ هاوكاری فراكسیۆنه‌كانی تر به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ هه‌ردوو ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه‌ یاسادانان و چاودێرییه‌".

له‌ رۆژی‌ 17ی ئایاری 2016 له‌ ماڵی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌ گردی‌ ده‌باشان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ تاڵه‌بانی‌، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ كۆچكردووی‌ گۆڕان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا واژوو كرا، یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانیش راگه‌یاندنی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ فراكسیۆنه‌كانیان بوو له‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ عیراق و كوردستان و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان، به‌ڵام تائێستا نه‌چۆته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
   
فراكسیۆنی‌ گۆڕان دووه‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ خاوه‌نی‌ 24 كورسی‌ و فراكسیۆنی یه‌كێتیش 18 كورسی‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی رابگه‌یه‌نن ده‌بنه‌ 42 كورسی‌ و گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی‌ په‌رله‌مان.


PM:12:28:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 6988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو