په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ری وه‌ڵامی قائیمقامی شه‌قڵاوه ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه روونكردنه‌وه‌كه‌ی قائیمقامی شه‌قڵاوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نه‌شیاوه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه، ناڕاست و نالۆژیكی تیایه زۆر تیادایه و دوای زیاتر له سێ جار په‌یوه‌ندی وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه با ئه‌و كات وه‌ڵامی بدایه‌ته‌وه نه‌ك ئێستا رونكردنه‌وه‌ی نالۆژیكی بنوسێت.
د. به‌هار مه‌حمود فتاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نه‌شیاوه‌ی كه 2017/8/20 له شه‌قڵاوه به‌رامبه‌ر به به‌نده ئه‌نجام درا، قایمقامی شه‌قڵاوه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده من به سروشتی خۆم حه‌زم به وه‌ڵام و وه‌ڵامكاری نییه، به‌ڵام روونكردنه‌وه‌كه‌ی قایمقام هێنده شتی ناڕاست و نالۆژیكی تیایه ناچارم ئه‌م چه‌ند خاڵه بخه‌مه‌ڕوو".
د. به‌هار مه‌حمود نووسیویه‌تی: "قایمقام ده‌ڵێت گوایه ئیزنمان وه‌رنه‌گرتوه بۆ ئه‌نجامدانی سیمیناره‌كه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی كۆڕ‌و سیمینار مافی هه‌موو كه‌سێكه و به‌نده نوێنه‌ری خه‌ڵكم له هه‌ر جێگایه‌ك بمه‌وێت مافی خۆمه قسه بۆ هاوڵاتیان بكه‌م به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئێمه ده‌زانین بارودۆخی ئه‌و ناوچانه چۆنه بۆیه رێكخراوی گه‌نجانی بوێربه هاوكاری رێكخراوی NED ی ئه‌مریكی كه ئه‌م سیمیناره‌یان بۆ به‌نده رێكخستبوو هه‌موو رێكارێكی پێویستیان گرتۆته به‌ر و من پرسیارم لێ كردن كه ئایا جیهه‌تی ئیداری ئاگادار كراوه ئه‌وان وتیان به‌ڵێ قایمقاممان ئاگادار كردووه و دڵنیام له راستی قسه‌كه‌یان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه له سیمیناره‌كه‌دا باس له ره‌وشی هه‌رێم و قه‌یرانی ئابووری كراوه و له‌و روانگه‌یه‌وه گوفتاری توند ئاراسته‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی سیاسی كراوه، له كاتێكدا كۆڕه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی ره‌شنووسی ده‌ستوور بووه و زیانه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستوور له هه‌رێمی كوردستان و به‌نده‌ش وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی یاسایی و وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور بابه‌ته‌كه‌م پێشكه‌ش كردووه و ره‌خنه‌ی بونیادنه‌رم گرتووه به‌بێ ته‌شهیر و ناوزڕاندنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك، ده‌بێت قایمقام نه‌زانێت كه ئه‌وه یه‌كه‌م سیمینار و دیدارمان نییه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان بۆیه ده‌زانین چۆن بابه‌ته‌كانمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه به‌شێك له ئاماده‌بووان كۆڕه‌كه‌یان جێ هێشتووه‌و پشێوی دروست بووه خۆی (گوایه به‌نده) كۆتایی به كۆڕه‌كه هێناوه، هه‌رگیز شتی وا رووینه‌داوه و كۆڕه‌كه زۆر به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌چوو و به ده‌ستخۆشی ئاماده‌بووان بۆ به‌نده‌و وێنه‌گرتن و قسه‌كردن و شیرینی خواردن كۆتایی هات و له خواحافیزیدا ئه‌و كاره نه‌شیاوه روویدا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌و شه‌وه بنكه‌ی پۆلیس فه‌رمانیان پێ كرابوو كه سكاڵا له من وه‌رنه‌گرن هه‌ر بۆیه چه‌ند هه‌وڵمدا سكاڵاكه‌یان لێ وه‌رنه‌گرتم بۆیه داوام كرد ژماره‌ی دادوه‌رم بده‌نێ با خۆم قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه سكاڵا تۆماركردن مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو كه‌سێكه، به‌ڵام ژماره‌ی دادوه‌ریان نه‌دامێ دواتر داوای ژماره‌ی قایمقامم كرد ژماره‌كه‌م ده‌ستكه‌وت، به‌ڵام دوای زیاتر له سێ جار په‌یوه‌ندی وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه با ئه‌و كات وه‌ڵامی بدایه‌ته‌وه نه‌ك ئێستا رونكردنه‌وه‌ی نالۆژیكی بنوسێت".
د.به‌هار مه‌حمود راشیگه‌یاندووه كه "قایماقم له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت دادوه‌ر په‌یوه‌ندی به منه‌وه كردووه تا سكاڵا تۆمار بكات ، جارێ یه‌كه‌م له رووی یاساییه‌وه نابێت دادوه‌ر داوا له كه‌س بكات كه بێت سكاڵا تۆمار بكات ئه‌وه ئیشی دادوه‌ر نیه، دووه‌میش هیچ كه‌س و دادوه‌رێك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نه‌كردووه داوام لێ بكات سكاڵا تۆمار بكه‌م و ره‌تی بكه‌مه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه سكاڵام لێ وه‌رنه‌گیرا كه ئه‌مه پێشێلكردنێكی زۆر سه‌یرو ناوازه‌ی یاسایه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به‌نده هه‌رگیز نه‌مووتووه كه ئاسایش و هێزی چه‌كدار ( كه زۆر رێزم هه‌یه بۆیان ) بێ‌ڕێزیان پێ كردووم ئه‌وه داهێنانی قایمقام خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌ركیانه ئه‌منیه‌تی شوێنه‌كه بپارێزن".
پێشتر قایمقامیه‌تی قه‌زای شه‌قڵاوه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 2017/8/20 له شه‌قڵاوه به‌ھار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان به‌بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداربوونی قایمقامیه‌ت و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری شاره‌كه كه له‌ڕووی ئوسولیه‌وه ده‌بێ ئاگاداربكرێته‌وه بۆ ھه‌ر چالاكییه‌كی جڤاتی و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك تا ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندداری پۆلیس و ئاسایش رابسپیێرێت بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی ئوسولی و پێویست.
له‌م كۆڕه‌دا به‌ڕێزیان قسه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ھه‌رێم وقه‌یرانی دارایی و بابه‌ته سیاسییه چه‌قبه‌ستووه‌كان كردووه‌و له‌دیدو ئایدیای خۆیه‌وه ره‌خنه و گوفتاری توندی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی سیاسی به‌رامبه‌ر كردووه و بۆته مایه‌ی ئاڵۆزی و نیگه‌رانبوونی به‌شێكی ئاماده‌بووان و ره‌خنه‌ی به‌رامبه‌ریان لێگرتووه‌و وه‌ك ناڕه‌زایی به‌شێكی زۆریان ھۆڵه‌كه‌یان جێھێشتووه تا ئه‌و راده‌ی خۆی كۆڕه‌كه‌ی به‌كۆتاھێناوه، دواتریش له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ میدیای گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی ھۆڵه‌كه ئاماژه‌ی ناڕه‌وا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس كردووه كه په‌لامار دراوه و نه‌یان پاراستووه".
قایمقامیه‌تی قه‌زای شه‌قڵاوه وتی: "ئه‌و شه‌وه دادوه‌ری ئێشكگری شه‌قڵاوه په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و بۆ به‌یانییه‌كه‌ش دادوه‌ری دادگای شه‌قڵاوه داوای لێكردووه بۆ تۆماركردنی داوا له‌سه‌ر ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی كه رێگر بووبن و په‌لاماریان دابێت وه‌ك خۆیان بانگه‌شه‌یان بۆكردبوو بچێته دادگا و داوا تۆماربكات، به‌ڵام ره‌تی كردۆته‌وه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی شه‌قڵاوه‌دا هاتووه "ھه‌ربۆیه بۆ رای گشتی رایده‌گه‌ینین كه ئه‌و به‌ڕێزه سه‌ره‌ڕای پرس پێنه‌كردن و ھیچ ھه‌ماھه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ئیداری و نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئوسوڵی بۆ ئه‌نجامدانی كۆڕه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ھیچ چه‌كدار و كارمه‌ندێكی ئاسایش و پۆلیسه‌وه بێڕێزی به‌رامبه‌ر نه‌كراوه، چونكه ھه‌ر ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه، دواتر له‌دوای ته‌واوكردنی كۆڕه‌كه كه قه‌ره‌باَلخی و گردبوونه‌وه بووه له ده‌ره‌وه ئاسایش ھاتوون بۆ به‌دواداچوون و ھیچ رێوشوێنی نا ئوسوڵیش نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، ره‌نگه خه‌ڵكی ئاماده‌بووی كۆڕه‌كه‌ی وه‌ك نیگه‌رانبوون له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ره‌خنه‌یان لێگرتبێت و جۆرێك له ھه‌لسوكه‌وتی تاكه‌كه‌سیی روویدابێت، به‌ڵام ھه‌رگیز كه‌س و لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ندیان له‌پشته‌وه نه‌بووه و مایه‌ی باسكردنیش نه‌بووه".
PM:03:50:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7613
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت