دوو سه‌ربازی تورك گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له باكووری كوردستان، دوو سه‌ربازی تورك گیانیان له‌ده‌ست دا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربوو.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا بڵاویكرده‌وه كه "له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی شه‌مزینان سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربوو".
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، "ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی چام ته‌په‌ی شه‌مزینان له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیادا بۆمبێكی چێنراوی په‌كه‌كه ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربووه".
رووداوه‌كه له كاتێكدایه كه سوپای توركیا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆسه‌ر شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان.
PM:05:10:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت