توركیا سكاڵای‌ گه‌یانده‌ باڵیۆزانی‌ روسیا و ئێران


وێستگه‌ نیوز-
 به‌هۆی‌ سوریاوه‌، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا سكاڵای‌ گه‌یانده‌ باڵیۆزانی‌ روسیا و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ وڵاته‌كه‌ی‌.

سه‌رچاوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ باڵیۆزانی‌ روسیا و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بانگهێشتی‌ وه‌زاره‌ت كراون بۆ سكاڵاكردن له‌ "پیشێلكردنی‌ ناوچه‌ی‌ ئارام له‌ شاری‌ ئیدلب له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ سوریاوه‌".

سه‌رچاوه‌كان وتیان: "توركیا داوای‌ له‌ باڵیۆزانی‌ روسیا و ئێران كردووه‌ هانی‌ حكومه‌تی‌ سوریا بده‌ن كۆتایی به‌و پێشێلكارییانه‌ بهێنێت".

له‌ گرژی‌ و ئاڵۆزییه‌كانی‌ سوریادا وڵاتانی‌ روسیا و ئێران پشتیوانی‌ حكومه‌تی‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و توركیاش پشتیوانی‌ ژماره‌یه‌ك گروپی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز


PM:10:06:09/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 6323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو