وتهبێژی حكومهتی توركیا: جارێکی دیکە باری نائاسایی درێژ دەکرێتەوە
وێستگه نیوز –
جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی حکومەتی تورکیا ئاشكرایكرد كه جارێکی دیکە باری نائاسایی درێژ دەکرێتەوە.
لە کاتی پشووی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی حکومەتی تورکیا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: "باری نائاسایی جارێکی دیکە درێژ دەکرێتەوە".
ئاماژهشی بهوهدا كه "بە دڵنیاییەوە بابهتی باری نائاسایی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی داھاتوو باس دەکرێ و پاشانیش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی دەدرێ. لە دوای ئەمەش لە پەرلەمان تاوتوێی لەسەر دەکرێ و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لە لایەکی دیکەوه بۆزداغ لەبارەی ئەرکی سەربازیی ماوە کورت لە وڵاتەکەی وتی : "پرسی ئەرکی سەربازیی ماوە کورت بۆ دەرچوانی پەیمانگاکان (دبلۆم) لە بهرنامهی حکومەتدا بوونی نییە".
له دوای کودهتاکهی 15ی تهمموزی 2016 له تورکیا، بهرپرسانی توركیا باری نائاساییان راگهیاند و ههزاران كهسیان دهستگیركرد و له كارهكانیان دوورخستنهوه.
PM:07:30:08/01/2018
ئهم بابهته 3111
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت