يان کلۆد یۆنکێر: ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا مەحاڵە

‌يان کلۆد یۆنکەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا

وێستگە نیوز-

يان کلۆد یۆنکێر، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، کە ئەندامبوونی تورکیا لەناو یەکێتی ئەوروپادا مەحاڵە.

ئەمڕۆ يان کلۆد یۆنکەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپادا قسەیکردو باسی لە داهاتووی تورکیا کرد لە ئەندامبوون لەو یەکێتییەدا.

يان کلۆد ڕایگەیاند، کە یەکێتی ئەوروپا تایبەت نییە بە یەک وڵات و یاسا بەسەریدا حوکم دەکات، هەر ئەوەش وادەکات ئەندامبوونی وڵاتێکی وەک تورکیا لەناویدا ئەگەری نەبێت.

یۆنکێر باسی لەوەش کردووە: ڕەشبگیرییەکانی حکومەتی تورکیا پاش هەوڵدان بۆ کودەتا لەو وڵاتەدا قبوڵ ناکرێت و دژی هەموو یاسا و ڕێساکانی یەکێتی ئەوروپایە.

هاوکات سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشوازیکرد لە ئەندامبوونی وڵاتانی باڵقان لەناو یەکێتی ئەوروپاداو، وتی: ئەندامبوونی ئەو وڵاتانە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونەوەی یەکێتی ئەوروپا.


PM:02:59:13/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 5635 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو