ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، رۆژی كۆنگره یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوز-
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی داوا له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان ده‌كات رۆژی 15-2-2018 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی رۆژی كۆنگره ببه‌ستن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ چه‌ند ته‌وه‌رێك بووه، سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن نیگه‌رانی خۆی بۆ هێرشه زه‌مینی و ئاسمانیه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی دێهاته‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ربڕی و به‌توندی شه‌هیدكردنی هاوڵاتیانی شه‌رمه‌زار كرد كه دوور له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان به پێشكه‌وتووترین چه‌كی هه‌مه‌جۆر بۆردومانی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان له ئارامترین ناوچه‌ی سوریا ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و به‌ستنی كۆنگره، راگه‌یه‌ندراوه‌كه روونیكرده‌وه، دوای گفتوگۆیه‌كی چڕوپڕی به‌رپرسیارانه و مێژوویانه به كۆی ده‌نگی ئاماده‌بوو بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له رۆژی 15/2/2018 ئه‌نجام بدرێت و له‌و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌دا پێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر رۆژی به‌ستنی كۆنگره بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و پرسی كۆنگره یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه.
ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك و دوزخورماتوو خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌خمور و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت "هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌ن داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تی و به‌به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه هه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچانه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) ی ده‌ستوری عیراق بده‌ن".
له كۆتاییشدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی كه لایه‌نێكی سیاسی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبه‌كه‌ی شانبه‌شانی به‌شێك له پێكهاته‌كانی توركمان و عه‌ره‌بی كه‌ركوك رێگری ده‌كه‌ن له دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه، چونكه ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگارێكی كورد له كه‌ركوك ده‌بێته مایه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه و دروستبوونی متمانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و رێگریكردن له‌و پێشێلكارییانه‌ی له كه‌ركوك ده‌كرێت".
PM:08:17:12/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت