كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ كۆتاییهات
وێستگه نیوز -
دوای كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان باش به‌ڕێوه‌بچن كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت".
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی له سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌و حزبه‌دا كۆبوونه‌وه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
سه‌ره‌تا رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌تایبه‌ت بۆ سنوری ناوچه جێناكۆكانی هه‌رێم كرا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا به‌رده‌وامبێت و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندا بێت، ئه‌نجامی بده‌ن".
هاوكات له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یامی یه‌كڕیزییان پێ‌بوو و هه‌موان مه‌ترسی و هه‌ستیاری ئه‌م دۆخه ده‌زانن و ده‌ركه‌وت ده‌زانین چی بكه‌ن به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی كورد.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی: "له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌بێت لایه‌نه‌كان یه‌كگرتووبن".
وتیشی: "سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ریش هه‌نگاوه‌كان باش بڕۆنه پێشه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت".
PM:04:27:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت