به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی فۆرمی خۆكاندیدكردنی بۆ په‌رله‌مانی عیراق وه‌رگرتووه‌


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی فۆڕمی خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق وه‌رگرتووه‌.


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتوون، مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا فۆرمی خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر پارێزگای دیاله‌ وه‌رگرتووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش 5-2-2018 مه‌لا به‌ختیار سه‌ردانی قه‌زای خانه‌قینی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبووه‌وه‌.

مه‌لا به‌ختیار له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی قه‌زای خانه‌قینه‌ و ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ فۆرمی كاندیدبوون بۆ په‌رله‌مان پڕبكاته‌وه‌، چونكه‌ تائێستا نه‌ پۆستی په‌رله‌مان و نه‌ پۆستی حكومی وه‌رنه‌گرتووه‌.

بڕیاره‌ رۆژی 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بكرێت، كۆمسیۆنیش رۆژی 10-2-2018 رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌كو دوا واده‌ بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی لیست و هاوپه‌یمانییه‌كان داناوه‌.


PM:09:42:07/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 14480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو