ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تاران ده‌كات
وێستگهنیوزـ
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی مێهری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئایاری 2024، سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی و سیاسی و بازرگانی دێتە تاران و چاوی بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆتایی مانگی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان کۆبۆوە و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکانیش پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو کە ئێستا باس لە دواخستنی دەکرێت.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی دڵنیایی پێیە بۆ ئێران کە هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران و مەبەستیانە پەیوەندییەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت".
به‌پێی ئاژانسه ئێرانییه‌كه، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە راپۆرتێک له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بۆ چەک کردن و دوورخستنەوەی گرووپە کوردە دژبەرەکانی ئێران لە سنوور و خاکی کۆمـاری ئیسلامی ئێران بداته به‌رپرسانی باڵای ئێران".
به‌پێی ئاژانسه‌كه، "هەرێمی کوردستان ئەم رێککەوتنەی بە باشی ئەنجام داوە و ئێستا هیچ گرووپێک لە سنووردا نییە و هێزی پاسه‌وانی سنووری عێراق لەوێ جێگیرە".
ده‌شڵێت: "ئامانجێکی تری سەردانەکە وەرگرتنی رای ئێرانە لەسه‌ر دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە پارتی دەیەوێت دوابخرێت و یەکێتی و حزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراقیش رازی نین".
له سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران، چاوی به عه‌لی خامنه‌ئی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆمار و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ده‌كه‌وێت.
AM:09:26:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت