به‌وێنه... كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی له عه‌لی باپیر كرد
وێستگه نیوز –
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌موو توانای ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2018/1/10 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له دیداره‌كه‌دا كه وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول بۆ كوردستان و جێگیربوونی باری ته‌ندروستی سه‌ردانیان كردبوو، دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی و هیوای هه‌رچی زوو خستنه‌گه‌ڕی تواناكانیان لێ‌كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كان".
له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سكرتێری گشتی سوپاسی وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو توانای ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا هیوایان خواست كێشه‌كان به‌كۆتابێن و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
PM:06:04:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت