هه‌وڵ هه‌یه بۆ رێگریكردن له خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له سلێمانی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق كه له سنوری پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن حزبه‌وه داوایان لێكراوه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاندید بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مه‌ڵبه‌نده‌وه هه‌وڵ ده‌درێت رێگری له خۆكاندیدكردنه‌وه‌یان بكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوون، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی كردۆته‌وه كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق كاندید بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌م سنوره هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری بۆ خۆكاندیدكردنه‌وه‌یان دروست بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و رێگرییه ئه‌وه‌یه ترسیان له خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌یه.
ئه‌و رێگرییه‌ش ته‌نها بۆ په‌رله‌مانتارانی پارێزگای سلێمانییه و بۆ پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك رێگری نییه و په‌رله‌مانتارانی ئێستای ئه‌و پارێزگایانه‌ش ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی خۆكاندیدكردنه‌وه‌یان تێدا بێت خۆیان كاندید ده‌كه‌نه‌وه.
له سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌ریه‌ك له (به‌ختیار شاوێس، رێزان شێخ دلێر، د.شێركۆ مه‌نگوڕی) په‌رله‌مانتاری یه‌كێتین له په‌رله‌مانی عیراق.
بڕیاره رۆژی 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بكرێت، كۆمسیۆنیش رۆژی 10-2-2018 رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌كو دوا واده بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی لیست و هاوپه‌یمانییه‌كان داناوه.
PM:08:37:07/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت