كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌كانمان ده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پێشبینی دەرکرێت رۆژی پێنجشەممه 18ی كانوونی دووه‌می 2018،لە کاتەکانی بەیانی زوودا کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و هاتنی بارستە هەوایەکی سارد لە ناوەراستی ئەوروپا کار دەکاتە سەر تەواوی ناوچەکەمان".
ده‌شڵێت: "رۆژی پێنجشەممه باران بارین بە شێوەیەکی پچڕپچڕ لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبارێت، رۆژی هەینی ئاستی باران و بەفر بارین زیاتر دەبێت دوای زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆڵە، بە شێوەیەک لە تەواوی ناوچە شاخاویەکان ئەو ناوچە شاخاویانەی کە بەرزیەکەیان لە هەزار (1000)م زیاترە بەفر بارینی دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆکیش بەفر بارین ببێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "هەروەها پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز‌و خۆڵ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و ناوەراستی عیراق بە هۆی زیادبوونی خێرایی با کە دەگاتە سەرووی 30 کیلۆ مه‌تر لە کاتژمێرێکدا".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه: نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک، لە ناوچە شاخاویەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
له باره‌ی رێژه‌ی بارانبارینه‌وه كه‌شناسی ده‌ڵێت: رێژەی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت لە
ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆڵە
هەولێر سەرووی 20 ملم
سلێمانی سەرووی 30 ملم
دهۆک سەرووی 30 ملم
کرکوک (15-20)ملم
هەڵەبجە سەرووی 25 ملم.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: رۆژی شەممەی داهاتوو 20ی كانوونی دووه‌می 2018، کاریگەری ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت لە کاتەکانی دوای نێوەڕۆ کۆتای دێت.
هــ. ر
AM:11:11:16/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 14280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت