زانیاری له باره‌ی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فرو بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه بخوێنه‌ره‌وه
وێستگه نیوز ـ
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له سبه‌ینێ هه‌ینی 16ی شوباتی 2018، شه‌پۆلێكی بارانبارین له شاره‌كان و به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه و به بڕی جیاواز باران ببارێت و تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ئەم شەپۆلە لە رۆژی هه‌ینی 16ی شوباتی 2018، کاریگەرییه‌كانی دەردەکەویت، سه‌ره‌تا بەهەوری تەنک بۆ هه‌وری پڕ، دواتر هەورەکان زیاد دەکات، بۆشەو دەگۆرێت بۆ نمە بارانی زۆر کەم دواتر چالاک دەبێت بۆ بارانی لێزمەو بارانی بەخوڕ لە زۆربەی ناوچەکان لافاوی زۆر دەبێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر یان بەفرو باران دەبارێت.
ئەم شەپۆلە، لە هەردوو دەریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سووره‌وه دێت، سەرەتا دەریای سورەوە هەڵ دەکشێت لە دوانیوەڕۆی 15مانگ بۆ ناوەڕاستی عیراق و دواترلە کاتەکانی شەوی 15بۆ 16دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و سەرەتا ناوچەکانی گەرمیان و دواتر بۆ شاری هەڵەبجەو شاری سلێمانی و شاری کەرکوک و شاری هەولێرو شاری دهوک بۆ سەرجەم ناوچەکانی تر، دواتر لەگەڵ بەردەوامی شەپۆلەکە لە رۆژی شه‌ممه 17ی مانگ لەگەڵ کاری گەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست یەک دەگرن چڕبوونەی زۆر دروست دەکەن.
رێژەی بارانی ئەم شەپۆلە 70 بۆ بۆنزیک 130 ملیمەتر ده‌بێت، لە چەند ناوچەیەک بەپێی گۆرانکاری ئەم رێژیە بەرزوو نزم دەکات چونکە ئەم ژمارەیە وەک رەمزی وایە.
هەروەها لەم شەپۆلە دا ئەگەری دروست بوونی بەفر بارینی بۆ ناوچەی نزم وەک سەرو 1200مەتر لەئاستی دەریا هەیە ئەویش ئەگەرە رەنگە بۆ خوارتر یان سەروتر ببارێت.
هه‌رچی هەرێمی کوردستانه دەکەوێتە ژێر شەپۆلی باران و بەفر، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونه‌وه دەکه‌ن، هەروەها لەگەڵ بەردەوامی ئەم شەپۆلە بارانبارین زۆر چالاک دەبێت بەفریش بەپێی بەرزایی زۆر دەبارێت، خێرایی (بای بارشت) لەگەڵ بارینی باران و بەفر زۆر زیاد دەکات.
هەروەها بەهۆی تێر بوونی خاکی زەوی لە ئاو لافاوی زۆر، لە زۆربەی ناوچەکان روو دەدات هەروەها هەرێمی کوردستان تا 20 مانگ هەموو سەرچاوەی کانی ئاوە وشکەکان جارێکی تر ده‌ژێینه‌وه و ده‌نگۆی وشكه‌ساڵی له هه‌رێم ده‌ڕێوه‌ته‌وه.
لە هەر پێنج شارەکەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت، بەبڕی جیاواز لە هەندێک شار کەم هەندێک شاریش بارانی باش دەبارێت، هەروەها ناوچەکانی گەرمیان بۆ ئەم جارە زۆرترین بارانی لێ دەبارێت، هەروەها بۆ ئەم شەپۆلە بۆ رۆژانی 16بۆ 17بۆ18 لە ناوچە جیا جیاکان چڕبوونەوەیەکی زۆر لە زۆربەی کاتەکان بەردەوام دەبێت، بارانی زۆر باش دەبارێت لە چاو شەپۆلەکەی یەکەم، ئەم شەپۆلە تا نزیک 20 ی مانگ بەردەوام ده‌بێت.
ئامادەکردنی راپۆرت: سالار حاجی عەلی
هــ. ر
PM:05:33:15/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 36744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت