كۆی گشتی بارانبارینی شاره‌كانی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو و كۆی گشتی بارانبارینی ئه‌مساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ناوچەی دینارتە سەر بە پارێزگای دهۆك زۆرترین رێژەی بارانبارینی هەبووە.


بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند، ناوچەی دینارتە سەر بە پارێزگای دهۆك زۆرترین رێژەی بارانبارینی هەبووە بە رێژەی 126 ملیمه‌تر، هەروەها نزمترین ئاستی باران بارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا قەزای دوزخورماتووە بە رێژەی 12 ملیمه‌تر بووە.

هاوکات پارێزگای هەولێر رێژەی بارانبارین تیایدا 43.8 ملیمه‌تر بووە و پارێزگای سلێمانی بە رێژەی 45 ملیمه‌تر بارانباریووە، پارێزگای دهۆك بە رێژەی 75 ملیمه‌تر بووە و پارێگای کەرکوکی رێژەی بارانبارین 21 ملیمه‌تر بووە، پارێزگای هەڵەبجەش رێژەی 60 ملیمه‌تر بارانباریووە.

شەپۆلی بارانبارین ماوەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتوەتەوە و بەو هۆیەشەوە لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دروستبووە و چه‌ند ماڵێك زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

هــ. ر


PM:12:35:29/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 5192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو