جیاوازی بڕی بارانبارین له نێوان ئه‌مساڵ و پارساڵ بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
كه‌شناسی هه‌رێم جیاوازی بڕی بارانبارینی ئه‌مساڵ و پارساڵی بڵاوكرده‌وه و به‌پێی خشته‌كه‌ش پارساڵ له‌م كاته‌دا بڕێكی زیاتر له‌وه‌ی ئه‌مساڵ باریبوو.
له‌و خشته‌یه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: پارساڵ له‌م كاته‌دا هه‌ولێر 138 ملینمه‌تر بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 79 ملیمه‌تر باران باریوه.
ئه‌وه‌شی وتووه: "پارێزگای سلێمانی پارساڵ له‌م كاته‌دا 221 ملیمه‌تر باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ 137 ملیمه‌تر باریوه، پارێزگای دهۆك پارساڵ له‌م كاته‌دا 135 ملیمه‌تر باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 75 ملیمه‌تر بارانباریوه".
له باره‌ی كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌وه هاتووه: "كه‌ركوك پارساڵ له‌م كاته‌دا 108 ملیمه‌تر باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 40 ملیمه‌تر باریوه، هه‌ڵه‌بجه پارساڵ له‌م كاته‌دا 126 ملیمه‌تر باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ 86 ملیمه‌تر باریوه".
هــ. ر
PM:09:22:05/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 10040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت