ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێنه
وێستگه نیوز – 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق دوای ئیمزاكردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراق، له‌سێداره درا.
سه‌دام حسێن له ساڵی 1979 تا 2003 سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو و له‌و ماوه‌یه‌دا عیراقی رووبه‌ڕووی چه‌ندین شه‌ڕ كرده‌وه.
سه‌دام حسێن عەبدولمەجید تكریتی له 28ی نیسانی 1937 له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به شاری تكریت له‌دایك بووه و دوای كۆچی باوكی خاڵی به‌خێوی كردووه و دایكیشی شووی كردووه‌ته‌وه و سێ كوڕی تری بووه، دواتر سه‌دام چووه‌ته به‌غدای پایته‌خت و چووه‌ته ناوه‌ندی نیشتمانی و دواتریش كۆلیژی یاسا.
له 1957دا په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی كردووه و دوای دوو ساڵ به‌شداری له هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه له 1958دا كۆتایی به رژێمی پاشایه‌تی له عیراق هێنا كرد و هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێنا به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵات و له 1963دا دوای ئه‌وه‌ی حزبی به‌عس عه‌بدولكه‌ریم قاسمی له‌ده‌سه‌ڵات لابرد، سه‌دام گه‌ڕایه‌وه عیراق.
له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولسه‌لام عارف ده‌ستی كرد به راوه‌دوونانی به‌عسییه‌كان و له 1964دا سه‌دام ده‌ستگیركرا و دوای دوو ساڵ هه‌ڵات و له 1968دا به‌شداری كرد له‌و كوده‌تایه‌ی حزبی به‌عسی گه‌یانده ده‌سه‌ڵات و سه‌دام له عیراقدا بوو به كه‌سێكی به‌هێز و جێگری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆك كۆماری عیراق.
له 16ی ته‌مموزی 1979 دوای لادانی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌دام بوو به سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عس و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
هه‌رزوو له‌ناو حزبی به‌عسدا هه‌ڵمه‌تی پاكتاوكردنی ده‌ست پێكرد و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كوده‌تا له دژی 23 به‌رپرسی حزبه‌كه‌ی له‌سێداره دا.
له 1980دا و ته‌نها ساڵێك دوای هاتنه ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێكرد كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بوو، دواتر له 1990دا وڵاتی كوه‌یتی داگیر كرد، له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له دژ دروست كرد و له 1991دا سوپای عیراقی له كوه‌یت ده‌ركرد و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه ئابڵوقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر عیراقدا سه‌پێنرا كه ماوه‌ی 13 ساڵ به‌رده‌وام بوو.
له 15ی ئۆكتۆبه‌ری 1995دا ویلایه‌تی سه‌دام حسێن بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ درێژكرایه‌وه، له 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2002دا بۆ حه‌وت ساڵی تر ماوه‌ی سه‌ركایه‌تییه‌كه‌ی درێژكرایه‌وه، له 17ی ئازاری 2003دا جۆرج بوشی كوڕ سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا 48 سه‌عات مۆڵه‌تی دا به سه‌دام تا ده‌سه‌ڵات به‌جێبێڵێت و بچێته وڵاتێكی تر، به‌ڵام سه‌دام ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هاتنه عیراق.
لە 2003/12/13 دا، لەدوای خۆحەشاردان بۆ ماوەی نزیكەی هەشت مانگ سەدام حسێن لەلایەن هێزێكی تایبەتی ئەمریكاوە لەگوندێكی ناوچەی تكریت دەستگیركرا و رووبه‌ڕوی دادگا كرایه‌وه.
لە رۆژی 30-12-2006 دا سەدام حسێن دوای دادگاییكردنی و دەركردنی سزای لەسێدارەدان، لەكاتژمێر 6:10 خولەكی بەرەبەیانی كە هاوكات یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بوو، لەسێدارە درا.
له‌و به‌ره‌به‌یانییه‌دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن هێنرا كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ حوكمی عیراقی كرد و چه‌ندین تاوانی دژی گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجام دا هه‌ر له كیمیابارانكردن و ئه‌نفالكردنی كورد و كوشتنی پێكهاته‌كانی تری عیراق به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به شیعه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور.
AM:11:31:30/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 28730
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت