به‌وێنه.. په‌رده له‌سه‌ر مۆنومێنتی سه‌دام حسێن له فه‌له‌ستین لادرا
سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشوی به‌عس
وێستگه نیوزـ
له شه‌قامێكی فه‌له‌ستین مۆنومێنتێكی یاده‌وه‌ری بۆ سه‌رۆكی رژێمی پێشوی به‌عس دانرا و شه‌قامه‌كه‌ش ناونرا "شه‌قامی سه‌دام حسێن".
مۆنومێنتهكهی سه‌دام حسێن دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شاری قه‌لقیلیه-ی فه‌له‌ستین دانراوه و هه‌ریه‌ك له لیوا رافع رهواجبه، پارێزگاری قه‌لقیلیه و ركاد سالم، ئه‌مینداری گشتیی به‌ره‌ی رزگاریخوازی عه‌ره‌بی په‌رده‌یان له‌سه‌ر مۆنومێتنهكه لاداوه و ناوی شهقامهكهشیان ناوه "شه‌قامی سه‌دام حسێن".
هاوكات میدیاكانی ئیسرائیل ره‌خنه‌ی توندیان له‌و ستایشه‌ی به‌رپرسانی شاری قه‌لقیلیه بۆ سه‌دام گرت و پێیان وایه كه دانانی ئه‌و مۆنومێنته مانای هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنی عه‌ره‌به له جوله‌كه و لادانیانه له رێی راست بۆ قبوڵكردنی جوله‌كه له تهنیشتنیانهوه.
دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له ساڵی 2003 و روخاندنی رژێمی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی ئه‌و رژێمه، له 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017 سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن حكومه‌تی نوێی عیراقه‌وه له‌سێداره‌درا.
PM:08:16:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 10742
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت