دادوه‌رێك هۆكاری خێرا له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
مونیر حه‌داد، جێگری پێشوی سه‌رۆكی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عیراق به شه‌خسی سه‌رپه‌رشتیی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی روخاوی به‌عسی كردووه و ئه‌و هۆكاره‌شی ئاشكراكردووه كه به‌هۆیه‌وه په‌له له له‌سێداره‌دانی كراوه.
له گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی RT، مونیر حه‌داد یه‌كێك له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگایی سه‌دام حسێن-ی كردووه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هۆكاری خێرا له‌سێداره‌دانی سه‌دام، ترس بووه له‌و كاریزمایه‌ی كه سه‌دام هه‌ی بووه.
مونیر حه‌دا وتویه‌تی دوای ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ سه‌دام و پێش ته‌واوبوونی چاوخشاندنه‌وه و دادگاییكردنی له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی دیكه، په‌له‌كراوه له له‌سێداره‌دانی سه‌دام، چونكه سه‌دام كاریزمایه‌كی هه‌بووه و وای له به‌عسییه‌كان كردووه هیوایان به‌وه هه‌بێت هێشتا هه‌لی ئه‌وه ماوه هه‌موو شته‌كان وه‌ك جارانی لێ بێته‌وه، به‌ڵام به له‌سێداره‌دانی سه‌دام ئه‌و هیوایه خامۆش كرا.
ئه‌و دادوه‌ره باسی له هۆكارێكی دیكه‌ش كردووه كه بوه‌ته‌هۆی په‌له‌كردن له له‌سێداره‌دانی سه‌دام و وتویه‌تی كه ویستراوه سه‌دام له گرتوخانه بفڕێندرێت، له‌وباره‌شه‌وه ئاشكرایكردووه كه زانیاریی پشتڕاستكراوه هه‌بووه موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كوژراوی لیبیا ویستویه‌تی سه‌دام له زیندان بفڕێنێت.
مونیر حه‌داد ئاشكراشیكردووه كه هه‌وڵیشدراوه یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی حزبی به‌عس له گرتوخانه بفڕێن و كه‌سوكاره‌كه‌ی له قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی زۆر رێككه‌وتبون، به‌ڵام پلانه‌كه له دوا قۆناغدا شكستی هێناوه چونكه دواجار له‌سه‌ر بڕه پاره‌كه رێكنه‌كه‌وتبون.
ر.ع
PM:04:33:31/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 42774
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت