سه‌دام حسینه‌ینه كوه‌یتیه‌كه زیندانی كرا
سه‌رۆكی پێشوی رژێمی به‌عس له عیراق
وێستگه نیوزـ
شانشینی یه‌كگرتوی به‌ریتانیا سه‌رقاڵی دۆسیه‌ی لاقه‌كردنی كچێكی وڵاته‌كه‌ی بوو كه له‌لایه‌ن گه‌نجێكی كوه‌یتیی نیشته‌جێی به‌ریتانیا ده‌ستدرێژیی كرابوه سه‌ر.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه گه‌نجه كوه‌یتییه‌كه به‌ناوی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لشمه‌ری، به نایاسایی له به‌ریتانیا ماوه‌ته‌وه و له وته‌كانیشیدا به ئاماژه‌دان بۆ سه‌رۆكی پێشوی رژێمی به‌عس له عیراق وتویه‌تی: "من سه‌دام حسێنم".
گه‌نجه كوه‌یتییه‌كه وه‌ڵامی خانمه ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌یتانیا-ی به‌ناوی جاكلین مالوس نه‌داوه‌ته‌وه و به‌رویدا هاواری كردوه‌و وتویه‌تی: "قسه له‌گه‌ڵ تۆ ناكه‌م، تۆ ئافره‌تی، له وڵاته‌كه‌م ته‌نها قسه له‌گه‌ڵ پیاو ده‌كرێت، ئه‌رێ تۆ من ناناسی، من سه‌دام حسێنم، هه‌رئێستا بمكوژه".
دواجار دادگای به‌ریتانیا بڕیاریدا گه‌نجه كوه‌یتییه ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌كه به 12 ساڵ زیندانی سزا بدات و تاوانی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ساغكرده‌وه كه دوای شوێنكه‌وتنی كچێك و لێدانی، په‌لكێشی ناوچه‌یه‌كی نزیك روبارێكی كردوه و دواتر لاقه‌ی كردووه.
هۆكاری ساغ بونه‌وه‌ی تاوانه‌كه ئه‌وه بووه كه گه‌نجه‌كه وێنه‌یه‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك له‌و شوێنه بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامداوه.
AM:11:30:08/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 22013
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت