شوان داودی داوای یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی كاره‌كانی دامه‌زراوه‌ی (هه‌ڵۆی كه‌ركوك) ده‌كات
وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دامه‌زراوه‌ی (هه‌ڵۆی كه‌ركوك) به بڕیاری فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق بۆ شاره‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌رسامی و نیگه‌رانییه، له‌كاتێكدا كاره‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له تایبه‌تمه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
شوان داودی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك دڵخۆش بوون به راگرتنی كاره‌كانی (صقر - هه‌ڵۆی كه‌ركوك)، به‌ڵام دووباره و به‌توانایه‌كی به‌هێزتر له جاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گومانكردن له‌و لایه‌نانه‌ی له پشتی ئه‌م كاره‌وه‌ن به‌تایبه‌ت بوونی به‌ڵگه‌نامه ئه‌وه ده‌سه‌لێمنێت كه (هه‌ڵۆی كه‌ركوك) به بڕیاری فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌رسامی و نیگه‌رانییه، له‌كاتێكدا كاره‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له تایبه‌تمه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
داودی روونیكردۆته‌وه، "پێویسته ئاماژه به‌وه بدات كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كاركردنی دامه‌زراوه‌ی (صقر بغداد)ی راگرتووه و به پێی لێدوانه‌كانی د.عه‌لی عه‌زاز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای به‌غدا فایله‌كانی بۆ ده‌سته‌ی ئه‌ستۆپاكی و دادوه‌ری به‌رزكردۆته‌وه و له 19ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌نگی بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌لی ته‌میم كۆكرده‌وه، چونكه له كاتی لێپرسینه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه‌ی (صقر به‌غدا) كه‌س باوه‌ڕی ته‌واوی به وه‌ڵامه‌كانی نه‌بووه كه به پێی وه‌زاره‌تی ناوخۆ شكستی پڕۆژه‌كه راگه‌یاندرا، هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له 29ی ئابی ئه‌مساڵ كاری ئه‌منیه‌تی لێسه‌نده‌وه، چونكه له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه شكستی زۆری هه‌بووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێـی داواكاره له وه‌زیری ناوخۆ، به‌دواداچوون بۆ هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی (هه‌ڵۆی كه‌ركوك) بكات له كاتێكدا كاروباری ئاسایشی ناوخۆ كاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، هه‌ربۆیه داواكاریشه له ده‌سته‌ی ئه‌ستۆپاكی فایلی (صقر كركوك) هه‌ڵبده‌نه‌وه و یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و ئه‌و لایه‌نانه بدرێنه دادگا ئه‌گه‌ر سه‌ركێشییان له‌وباره‌یه‌وه كردووه، هاوكات هه‌موو ئه‌و بڕه پارانه‌ی له هاوڵاتیان وه‌رگیراوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان یان راده‌ستی گه‌نجینه‌ی عێراق بكرێت.
PM:03:20:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت