سبه‌ینێ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی له كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کەرکوک کەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ سەربەخۆیی ساز دەکات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، له پاركی شاری یاری بابه گوڕگوڕ ئاهه‌نگی كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌بچێت و هونه‌رمه‌ندی میللی به‌رهه‌م شه‌مامی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه ده‌كات و گۆرانی ده‌ڵێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سه‌ینێ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یولی 2017، كاتژمێر چواری ئێواره، به سه‌رپه‌رشتی شاهۆ نه‌جم كه‌ركوكی و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوك، كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگێكی گه‌وره بۆ سه‌ربه‌خۆیی له كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: "كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه له پاركی شاری یاری بابه گوڕ گوڕ ده‌بێت و تیایدا هونه‌رمه‌ندی میللی به‌رهه‌م شه‌مامی، به چه‌ند گۆرانییه‌كی تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌شدار ده‌بێت".
بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له باشووری كوردستان و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت و تا ئێستاش چه‌ندین وڵات داوای دواخستنی ده‌كه‌ن.
PM:08:50:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7697
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت