بەرپرسێکی ئەمنی کەرکوک کوژرا
وێستگە نیوز -
ژمارەیەک چەکدار لەسه‌ر ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كه‌ركوك دەسترێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبیلی بەرپرسی بەشی بازگەکان لە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری کەرکوک کرد و بەو هۆیەوە خۆی و پاسەوانێکی گیانیان لەدەست دا.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "كه‌مێك پێش ئێستا موقه‌ده‌م عه‌مار مه‌هدی ساڵح به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگریی بازگه‌كانی كه‌ركوك له پۆلیسی فیدڕاڵی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی كوژران".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر وتی: "له نزیك بازگه‌ی كه‌ڵوڕ كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كه‌ركوك ته‌قه له به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگریی بازگه‌كانی كه‌ركوك كراوه و كوژراوه".
وتیشی: "لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا هۆكاری كوژرانه‌كه‌ی و ئه‌نجامده‌ره‌كانی دیار نین".
PM:04:37:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 14013
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت