ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، رێبوار تاڵه‌بانی خه‌ڵات ده‌كات
وێستگه نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به بریارێكی مێژوویی دایه قه‌ڵه‌م، وه‌ك پێزانینێكیش بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، "به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له هه‌وڵ و كۆششی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/10/2017 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئاماده‌بوونی د. هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی پێشوازی كرد له بۆردی راوێژكاری كه‌ركوكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
سه‌ره‌تا ئه‌مینداری گشتی سوپاسی هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ته‌واوی خوشك و برایان و رێكخستنه‌كانی كه‌ركوكی یه‌كگرتوو كرد له‌به‌رانبه‌ر كۆشش و ماندووبوونیان له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه و هه‌ڵوێسته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك به بڕیارێكی مێژوویی دایه قه‌ڵه‌م و رۆڵی ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی به‌رزنرخاند له ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره.
دواتر تیشك خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی كه‌ركوك و ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشبینیانه‌ی كه ره‌نگه له ماوه‌ی داهاتوودا روو له خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و شاری كه‌ركوكیش به‌تایبه‌تی ده‌كات له‌م باره‌یه‌وه راسپارده‌ی "پێویست"ی ئاراسته‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو كرد بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه "وه‌ك هه‌میشه له هه‌موو شوێنێكی كوردستان یه‌كگرتووه‌كان داكۆكیكارێكی ماندونه‌ناسانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن".
له‌كۆتاییدا وه‌ك پێزانینێك بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك و ئه‌ندامانی بۆردی راوێژكاری یه‌كگرتوو له شاری كه‌ركوك.
PM:08:02:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7297
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت