رۆژنامه‌یه‌ك: به‌رهه‌م ساڵح كه‌ناڵی یه‌كێك له حزبه‌كانی كوردستان ده‌كڕێته‌وه
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی ژیان ئاشكرایكرد كه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له هه‌وڵی كڕینه‌وه‌ی كه‌ناڵی رێگا-ی سه‌ربه حزبی شیوعی كوردستاندایه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان، رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كه‌ناڵی ئاسمانی (رێگا)ی سه‌ربه حزبه‌كه‌یان داده‌خه‌ن، رۆژنامه‌ی ژیان-یش ئاشكرایكردووه كه به‌هۆی خراپی دۆخی داراییه‌وه حزبی شیوعی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح-یش له‌هه‌وڵی كڕینه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌دایه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه به‌رده‌وامین له ئاراسته‌ی داخستنی كه‌ناڵی ئاسمانی رێگا و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌دۆخی دارایی گشتی حزبه‌وه هه‌یه كه ناتوانێت باربوی كه‌ناڵه‌كه بكات".
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، وتیشی "بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ فڕۆشتنی كه‌لوپه‌له‌كانی كه‌ناڵه‌كه و هه‌وڵده‌درێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی ناوه‌ندییه‌وه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه ئه‌گینا هه‌مووی له كارده‌كه‌وێت. "
بڕیار بوو ساڵی رابردوو كه‌ناڵی ڕێگا، كه له رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2012 له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به په‌خشی به‌رنامه‌كانی كرد، دابخرێت به‌ڵام به‌هۆی هاوكاری ئه‌ندامانی حزبی شیوعیه‌وه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه توانرا تا ساڵی 2017 به‌رده‌وام بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی ژیان له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت بڵاویكردوه‌ته‌وه كه "به‌نوێنه‌رایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح كه‌سێك، كه ناوه‌كه‌ی رۆژنامه‌كه پارێزراوه، سه‌ردانی كه‌ناڵه‌كه‌ی كردووه و ته‌ماشای كه‌لوپه‌له‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ قه‌واره‌كه بكڕدرێنه‌وه".
رۆژی 16ی ئه‌یلولی 2017، كه‌ریم به‌حری، نوێنه‌ری یاسایی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆنفرانسێكدا ئاشكرای كرد كه به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می پێشووی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ناوی (هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری) تۆماركردوه‌و رۆژی 18ی هه‌مان مانگیش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ر.ع
PM:04:12:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 32756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت